Kurdi
Välitä! باسی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری خۆتێوه‌ردان له قه‌یران و ده‌سته‌ی پشتگری ده‌کات بۆ قوربانیان و تاوانبارانی توندوتیژی سێکس و هه‌وه‌ها هاوڕێیان و خێزانه‌کانیان. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نهێنی وبێبه‌رامبه‌ره و ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی هه‌مووان.
ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزاری توندوتیژی سێکسی Välitä!
Välitä! باسی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری خۆتێوه‌ردان له قه‌یران و ده‌سته‌ی پشتگری ده‌کات بۆ قوربانیان و تاوانبارانی توندوتیژی سێکس و هه‌وه‌ها هاوڕێیان و خێزانه‌کانیان.
خزمه‌تگوزارییه‌کانمان نهێنی و بێبه‌رامبه‌ره و ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی هه‌مووان. ئێمه لاینه‌گری هیچ ده‌سته‌یه‌کی ئایینی یان سیاسی نین. ئێمه به‌شێکین له یه‌که‌ی توندوتیژی و خۆتێوه‌ردان له قه‌یرانی Setlementti Tampere ry. تێچوونی چالاکییه‌کانمان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و به داهاتی Veikkausدابین ده‌کرێت.
چی ده‌که‌ین
مشت‌ومڕ و ڕێنمایی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی قوربانیان، تاوانباران، هاوڕێیان و ئه‌و خێزانانه که بارودۆخی قه‌یرانیان هه‌یه به هۆی توندوتیژی سێکسه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی پشتگری بونیات ده‌نێن که یارمه‌تیت ده‌دات ئه‌زموونی توندوتیژی تێپه‌ڕ بکه‌یت.
نموونه‌ی توندوتیژی له خواره‌وه‌دا هاتووه:
- ته‌مه‌نت خوارووی 16 ساڵانه و ناچار ده‌کرێت سێکس بکه‌یت له‌گه‌ڵ که‌سێکی به‌ته‌مه‌ندا.
- ناچاریت هه‌موو جارێ که هاوسه‌ره‌که‌ت بیهه‌وێ، ڕازی بیت بۆ سێکسکردن.
- ناچار ده‌کرێیت ئه‌و کرداره سێکسیانه بکه‌یت که پێت‌خۆش نیه
- که‌سێک وه‌ها ده‌ستت پێدا دێنێت که پێت‌خۆش نیه.
- کەسێک دەستەواژەی ناشیرن و بێزارکەر بەرامبەر ت بەکار دێنێت چ بەشێوەی ڕوو لە ڕوو یان ج ئۆنلاین
- که‌سێک به وشه و ئاماژه یان وێنه‌ی سێکسی ئازاره‌ت ده‌دات.
- ده‌ستدرێژیت ده‌کرێته سه‌ر
له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه، ئۆنلاین(سه‌رهێڵ) و له دانیشتنی تاکه‌که‌سیدا یارمه‌تی پێشکه‌ش ده‌که‌ین. ده‌کرێ ده‌ستبه‌جێ پاش ڕووداوه‌که یان یان دوای ئه‌و په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌یه، ته‌نانه‌ت گه‌ر ڕووداوه‌یه‌که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بێت.
ده‌کرێ به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌ک، ئه‌ندامێکی خێزان یان پسپۆڕێک که ده‌یناسیت، بێیه دانیشتنه‌کان. گفتوگۆت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین ده‌رباره‌ی بارودۆخی تۆدا و ڕێگه‌چاره ده‌دۆزینه‌وه بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تیت بدات هه‌ستێکی خۆشترت هه‌بێت. یارمه‌تیت ده‌ده‌ین تێبگه‌یت له کاریگه‌ری ڕووداوه‌که، زانیاریت پێده‌ده‌ین له‌سه‌ر مافه‌کانت و گه‌ر پێویست بکات یارمه‌تیت ده‌ده‌ین پشتگری زیاتر بکرێیت.
ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه بۆ کێیه؟
خزمه‌تگوزارییه‌کانمان بۆ قوربانیان و تاوانبارانی توندوتیژی سێکس و هه‌روه‌ها هاوڕێیان و خێزانه‌کانیانه.
هه‌روه‌ها گه‌ر پێت وایه وه‌ها کردارێکت کردووه یان په‌رۆشی هه‌ڵوێستی خۆتی، ده‌کرێ په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌یت.
فه‌رمانبه‌ره‌کانمان به زمانه‌کانی فینلاندی و ئینگلیزی قسه ده‌که‌ن؛ هه‌روه‌ها گه‌ر پێویست بکات وه‌رگێڕ به‌کار دێنین. نووسینگه‌که‌مان له تامپره‌یه به‌ڵام ده‌توانیت له هه‌ر کوێیه‌کی فینلاندوه له‌گه‌ڵمان له په‌یوه‌ندیدا بیت.